ئەم کەسانە یەک ملیۆن دینار غەرامە دەکرێن
12:47 - 10/08/2020
"زەمەن"
بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى هەرێم، بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ی
ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ئامێری ئاگاداركردنه‌وه و روناكی به‌رز به‌كارده‌هێنن.
رادیۆى
ترافیک ئێف ئێمى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر بڵاویکردەوە، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی
ژماره 32ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی
ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه به‌ده‌نگی و روناكی و به پشت به‌ستن به یاسای
ژماره 6ی ساڵی 2009ی هاتوچۆ، به‌مه‌به‌ستی قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی
رێگه‌پێدراو نین، به‌به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی
به‌گشت جۆره‌كانی كه ده‌بێت هۆی دروستبونی
پشێ و بێزاركردنی هاولاتیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا به:
مادده‌ی
یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی به‌هه‌موو
جۆره‌كان جگه له ده‌زگا ئه‌منی و ده‌زگات رێگهپێداروهكان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ناوخۆوه ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس.
دووه‌م:
هه‌ر ئۆتۆمبێل ئه‌و ئامێره به‌كاربهێنێت كه له‌مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه، ده‌ستی
به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، له‌گه‌راجی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ.
سێیه‌م:
ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌ك سزای سه‌رپێچیكردن لێوه‌رده‌گرێت
و پێویسته پاكانه‌ی سه‌رجه‌م سزای سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێت.
چواره‌م:
له‌كاتی دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، ئه‌وا به‌بڕی دوو ملیۆن دینار
سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.