سه‌رۆكی هه‌رێم: هەرێمی کوردستان لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەوەستێت
11:47 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌می بۆ حكومه‌ت و گه‌لی لوبنان ده‌ربڕی له‌به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند"بیر و نزاکانم لەگەڵ لوبنان و قوربانیانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەیروتە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەس و کاری قوربانیان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەوەستێت"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز رویدا و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 2500 كه‌س بریندار بون.