ئێران مه‌رجی نوێ بۆ گه‌شتیاره عێراقییه‌كان داده‌نێت
05:03 - 03/08/2020
"زەمەن"
وەزارەتی گواستنەوەو گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران
بە مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە گەشتیارە عێراقییەکان دەدات سەردانی
ئەو وڵاتە بکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،
كه لەلایەن ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕۆکەخانەی تارانی ئێرانه‌وه ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، كه پێویستە لەسەر سەرجەم گەشتیارە
عێراقییەکان لەهەموو رێگەکانی گواستنەوەوە بۆ فرۆکەخانەکانی تاران بەڵگەنامەی پشکنینی (PCR)یان پێبێت تا بیسەلمێنێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.
هەروەها روونیشیكردووه‌ته‌وه، كه بڕیاره له‌سبه‌ینێوه، (٤ی ئاب)
ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و کاریپێدەکرێت.
ئه‌وه له‌كاتیكدایه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا دەسەڵاتى فڕۆکەوانى
مەدەنى تورکیا تاوەکو رۆژی ١ی ئەیلولی ٢٠٢٠، گەشتە ئاسمانییەکانی له‌گه‌ڵ عێراق هەڵپەسارد.