بەم شێوەیە بۆیەی نینۆک زوو وشک دەبێتەوە
11:08 - 03/08/2020
زەمەن-تەندروستی
خانمان کە بۆیەی نینۆکیان دەکەن، کاتی دەوێت بۆ ئەوەی وشک بێتەوەو شارەزایانی
بواری جوانکاری ئاسانترین رێگا دەخنەڕوو بۆ ئەوەی لەو گرفتە رزگارت بێت.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە زاری شارەزایانی بواری جوانکارییەوە بڵاویکردەوە،
خانمان دەتوانن دوای ئەوەی بۆیەی پەنجەیان کرد، زەیتی زەیتوون بخەنە سەر
پەنجەکانیان بەمەش لە ماوەی سێ خولەکدا وشک دەبێتەوەو دواتر دەستەکانت بشۆ.
زەیتی زەیتوون نەک تەنها بۆ نینۆک بەڵکو بۆ دەموچاو لەگەڵ قژ بەسوودە و
جوان و نەرمی دەکات.