531 تەندروستی

ئەم میوانە دەبێتەهۆی لەناوبردنی بەکتریای ددان

06:27 - 02/08/2020

زەمەن-تەندروستی
هەندێک میوە پوکی ددانەکان پتەودەکەن و بەکتریای ناو دەم وددان لەناو دەبات و بۆنی ناخۆشی ناو دەمیش ناهێڵێت لەوانە:-

 

- سێو بەهۆی ریشاڵ تێیدا، پیسی و بەکتریای نێوان ددانەکان لادەبەت و بۆنی خۆش بەناو دەم دەدات، لەکاتێکدا پووکیش بەهێز دەکات.
- کێوی میوەیەکی مزرە و ریشاڵ و کالسیۆم لە پێکهاتەکەیدا هەیەو چینی مینای ددان دەپارێزێت و بەکتریا لەناو دەبات.
- ئەناناس چەند ئەنزیمێکی تێدایە و ددانەکان سپی دەکاتەوەو پاکی دەکاتەوە.
- شلیگ، ڤیتامین سی لە پێکهاتەکەیدا هەیە و کۆلاجین بەرهەم دەهێنێت و ددانەکان دەپارێزێت و بەهێزیان دەکات.




سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن