تەندروستی

خواردنی مانگۆ لەم نەخۆشییانە دەتپارێزێت

04:10 - 02/08/2020 160 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-تەندروستی

مانگۆ یەکێکە لە میوە بە تام و چێژەکان و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، كاربۆهیدرات، ریشاڵ،  چەوری، ئاسن، كالسیۆم، بیتا كارۆتین و  ڤیتامینەكانی وەک A ،E ،C ، B1، B2، B5، B6، B9، K لەگەڵ بوونی بڕێکی زۆر لە ئاو.

پسپۆڕان دەڵێن خواردنی مانگۆ لە چەند گرفتێکی تەندروستی دەتپارێزێت، لەوانە:-

- کرداری هەرس ئاسان دەکات و ئازاری گەدە ناهێڵێت.
- بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
- قەبزی ناهێڵێت و دڵ لە توشبوون بە چەند نەخۆشییەک دەپارێزێت.
- بۆ دابەزینی کێشی لەش بەسوودە و هەوکردنی گورچیلە ناهێڵێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement