تۆمەتبارێکی دۆسیەی کەوتنی موسڵ ئازادکرا
02:55 - 02/08/2020
"زەمەن"
وەزارەتی ناوخۆی عێراق
رایگەیاند یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی کەوتنی شاری موسڵ بە کەفالەت ئازاد کراوه،
بەڵام کەیسەکەی لە دادگا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی ئاب، وەزارەتی
ناوخۆی عێراق، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، فەریق روکن مەهدی
غەراوی، فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کە بە تۆمەتی کەوتنی موسڵ
دەستگیرکرابوو، بە کەفالەت ئازاد کراوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،
كه رێکاری یاساییان بەرامبەر هەموو ئەو تۆمەتبارانە گرتووەتەبەر کە کارمەندی
وەزارەتن و تۆمەتبارن بە کەوتنی مووسڵ و بەپێی ماددەی 331ی یاسای سزادان
دۆسیەکەیان رەوانەی دادگای دووەمی هێزەکانی ناوخۆی کراوە، یەکێک لەو تۆمەتبارانەش
فەریق روکن مەهدی غەراوییە.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه "داواکاریی گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ تانەی لە
بڕیاری دادگا لەو کەیسەدا، بۆیە کەیسەکە بۆ وردبینی رەوانەی دادگای
تێهەڵچوونەوە کرا، دواتر دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیاری دا بەپێی ماددەی 25ی یاسای
بنەماکانی دادگاکانی هێزەکانی ناوخۆ، دادگاکانی هێزەکانی ناوخۆ پسپۆرنین لە
یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسە، چونکە کەسانی سڤیل لەو کەیسەدا هەن، بۆیە دەبێت دادگای
مەدەنی ئەو کەیسە یەکلایی بکاتەوە".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی
له‌وه‌شكردووه، كه فەریق روکن مەهدی غەراوی، داوای پێشکەشکردووه بۆ ئازادکردنی
بە کەفالەت، بەپێی ماددەی 9ی یاسای بنەماکانی دادگاکانی هێزەکانی ناوخۆ داواکەی
پەسەندکرا و بە کەفالەت ئازادکراوه.
لە کەوتنی شاری موسڵ و ته‌سلیم كردنی به
چەکدارانی داعش له‌ساڵی 2014، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای سیاسی و سه‌ربازی تۆمه‌تبار
كران و دۆسییه‌ك له‌وباره‌وه كراوه‌ته‌وه‌و هێشتا دۆسیه‌كه له‌دادگا یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.