ته‌ندروستی سلێمانی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری راگه‌یاند
05:04 - 01/08/2020
"زەمەن"
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌نها سێ توشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان
داخڵ كراون و یه‌ك توشبووش گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه
و به‌پێی ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ ته‌نها سێ نه‌خۆشی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی
سڵیمانی داخڵكراون و هه‌شت توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
به‌پێی
ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، له ئێستادا 101 توشبوو له
نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون كه 87 كه‌سیان له ژێر ئۆكسجیندان و هیچ توشبوویه‌كیش له
ژێر ئامێری هه‌ناسه‌داندا نییه.