روداوێك 8 كهسی كرده قوربانی
02:54 - 01/08/2020
"زەمەن"
پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی سەرەكی قەزای شارەزوور – سەیدسادق، هەشت
کەس بوونە قوربانی.
كەمال
ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور
بە دیجیتاڵ میدیای "زهمهن"ی راگهیاند، پاشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ هەشت كەسی بریندار هێنرانه بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكهمان كە لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك، لەسەر ڕێگای سەرەكی قەزای
سەیدسادق – شارەزوور بریندار بووبوون و سەرجەمیان سەرنشینی ئەو مینی پاسە بوون.
وتیشی، سەرنشینەكانی مینی پاسەكە لەكۆمەڵێك گەنج پێكهاتبوون
كە دانیشتووی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوان، بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕۆشتوونەتە
ناوچەی هەورامان و سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و لەكاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە
بوون.
كەمال ئەحمەد ئاشكراشیكرد،
باری تەندروستی ژمارەیەك لە بریندارەكان جێگیرە لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەریان بۆكراوە،
هاوكات ژمارەیەكی تریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلیمانی كراون بۆ وەرگرتنی
چارەسەر، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لیكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.