480 عیراق

هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌

10:06 - 01/08/2020

"زەمەن"


دوێنێ، مسته‌فا كازمی واده‌ی هه‌ڵبژانی پێشوه‌خته‌ی له‌ عێراق دیاری كرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش داوای كۆبوونەوەی به‌په‌له‌ نائاسایی پەڕلەمان دەكات.


مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دوێنێ هه‌ینی، بڕیاریدا لە ڕۆژی 6-6-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت.

له‌به‌رامبه‌ر دیارییكردنی ئه‌و رۆژه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق له‌ تویتێكدا ده‌ڵێت، پێویستە كۆبوونەوەی نائاسایی و كراوە بە ئامادەبوونی سەرۆكایەتییەكان ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان.

حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ پێناو عێراق و قوربانیدانی رۆڵه‌كانی داوای هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه‌و به‌په‌له‌ی نوێنه‌ران، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هێزه‌ سیاسییه‌كان رێك ده‌خه‌یه‌ن، له‌پێناو گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور، كه‌ تاكه‌ رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌یه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن