555 تەندروستی

بۆچی دوای نان خواردن هەست بە ماندوبوون دەکەیت؟

01:26 - 31/07/2020

زەمەن-تەندروستی

زۆرجار کەسەکان راستەوخۆ دوای نان خواردن هەست بە ماندوبوون دەکەن و پسپۆڕانیش هۆکارەکەی بۆ جۆرو چۆنێتی خواردنەکە دەگەڕێنێتەوە.

ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، نانی سپی هەرسی قورسە و دەبێتەهۆی ماندوبوون، باشترە لە جیاتی نانی جۆ بخورێت چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و لەگەڵ برنجیشدا نەخورێت.


پسپۆڕان روونیدەکەنەوە، گۆشتی سوریش قورس هەرس دەکرێت و هەموو وزەی جەستەی دەوێت بەمەش پێویستە گۆشتی ماسی بخورێت چونکە دەوڵەمندە بە ترشی ئۆمێگا 3، هەروەها گیلاسیش کە دەیخۆیت هەست بە ماندوبوون دەکەیت و دوای ئەوەی حەز دەکەیت بخەوییت

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن