چیرۆكى ئه‌و سه‌ركرده ئۆپۆزیسۆنه‌ى توركیا كه به "خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه" شه‌ڕى ئه‌ردۆغان ده‌كات
03:17 - 29/07/2020
د.پشتیوان فەرەج
"له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا پۆپیولیزم خه‌ڵكى داوه به گژیه‌كتردا و كۆمه‌ڵگاى دابه‌ش كردوه به‌ڵام من بڕوام وایه ده‌توانین كۆتایی به‌م ته‌وژمه‌ى پۆپیولیزم بهێنین".
ئه‌م سیناریۆیه بهێنه به‌رچاوى خۆت: تۆ سه‌ركرده‌ى ئۆپۆزیسۆنى له وڵاتێك كه میلله‌ته‌كه‌ى به قوڵى دابه‌ش بوون له‌دژى یه‌كتر. به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو تۆ ده‌توانى هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان ببه‌یته‌وه له‌دژى حزبى حوكمڕان كه هه‌موو فه‌زاى گشتى قۆرغ و كۆنتڕۆڵ كردوه و میدیا سانسۆر كردوه كه‌چى تۆ ده‌توانى ببیت به سه‌رۆكى شاره‌وانى گه‌وره‌ترین شارى توركیا. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى فشاره‌كانى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه بڕیاڕ ده‌ده‌ن كه دان به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا نه‌هێنن و هه‌ڵبژاردنه‌كه دوباره بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆك شاره‌وانى ده‌رت بكه‌ن و هه‌ڵبژاردنێكى نوێ ئه‌نجام بده‌ن هه‌ر به‌زۆر.
ئه‌مه ڕێك ئه‌و قه‌یرانه بوو كه توشى ئه‌كره‌م ئیمامۆغلۆى سه‌رۆك شاره‌وانى ئه‌ستانبول هات له ساڵى 2019. له‌كاتێكدا زۆربه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌ستانبول چاوه‌ڕوانى خۆپیشاندان و توندوتیژى گه‌وره بوون له‌و شاره كه‌چى ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیه له‌كارلادراوه داواى داوایه‌كى هه‌بوو له هاوڵاتیان و ئه‌و داوایه‌ش ئه‌ردۆغانى تۆقاند چونكه داواكه‌ى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو: داواى خۆشه‌ویستى ڕادیكاڵانه یان خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه‌ى كرد.
ئیمامۆغلو ئه‌و شه‌وه‌ى له كارلادرا به جه‌ماوه‌ره توڕه و خه‌مباره‌كه‌ى خۆى گوت "ئه‌وان توندوتیژى و شه‌ڕیان له ئێمه ده‌وێت". هه‌روه‌ها پێ ى ڕاگه‌یاندن "به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت ئه‌م گه‌له شه‌ڕ بكات و سوور ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه یه‌كتر قبوڵ بكه‌ین و یه‌كترمان خۆش بوێت.
دیاره تاكتیكه‌كه‌ى ئیمامۆغلۆ سه‌ركه‌وتوو بوه و له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى شاره‌وانى له 23 ى حوزه‌یران چونكه خۆى شه‌قام به شه‌قامى ئیستابول گه‌ڕاوه و یه‌ك دروشمى هه‌یه و خه‌ڵك له‌ده‌ورى دروشمى گه‌شبینانه‌ى خۆى "هه‌موو شت باش ده‌بێت"كۆكردۆته‌وه.
ئاكه‌په و میدیاكانى ئه‌ردۆغان ئیمامۆغلۆ به پیاوى یۆنان و تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن كه‌چى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ى دونیاى سیاسه‌تى توركیا ڕۆژ به‌ڕۆژ له هه‌ڵكشاندایه و به‌پێ ى ڕاپرسیه‌كان له پێش هه‌موانه‌وه‌یه چونكه دروشمه‌كه‌ى له توركیا زۆر به‌ناوبانگ بووه و جێ ى خۆى له دڵى توركیا كردۆته‌وه ئه‌ویش "دراوسێیه‌كت بدۆزه‌وه كه وه‌ك تۆ بیرناكاته‌وه و یه‌ك باوه‌شى توندى پیا بكه".
له لێدوانێكیدا بۆ زه ئه‌تلانتیك ئیمامۆغلۆ ده‌ڵێت "ستراتیژه‌كه‌ى من مه‌غزایه‌كى گرنگى جیهانى هه‌یه چونكه له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا جه‌مسه‌رگیرى و پۆپیولیزم بوه به كێشه‌یه‌كى جیهانى هه‌موو كۆمه‌ڵگاى به‌شه‌رى و من پێم وایه ده‌توانم كۆتایی به‌م ته‌وژمى پۆپیولیزمه بهێنم".
بۆ سه‌رخستى ستراتیژه‌كه‌ى خۆى ئیمامۆغلۆ له‌جیاتى دژایه‌تى كردنى ئه‌ردۆغان هاتوه هه‌موو ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ى كه پشتگیرى ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن كردوه به ئامانج به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه بوونه هۆكارى لابردنى له‌سه‌ر پۆسته شه‌رعیه‌كه‌ى خۆى. ئیمامۆغلۆ له جیاتى ئه‌وه‌ى قسه بۆ هه‌وادارانى لیبڕاڵى حزبه‌كه‌ى خۆى جه‌هه‌په بكات هاتوه سه‌ردانى مزگه‌وته‌كانى ئیستانبول ده‌كات ئه‌وانه‌ى كه پشتكیریان له ئه‌ردۆغان ده‌كرد و په‌یامى ڕێزگرتن له ئاینه‌كان و بۆچونى هه‌وادارانى ئاكه‌په ده‌كات. بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى پۆپیولیزمى ئه‌ردۆغان ئیمامۆغلۆ تاكتیكى پۆپیولیزمى تایبه‌ت به خۆى به‌كار هێناوه و به‌ڵێن به خه‌ڵكى توركیا ده‌دات كه دژایه‌تى هه‌ژارى دانیشتوان ده‌كات و ئاو و شیر و نان بۆ خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ى ئیستابول دابین ده‌كات. چونكه بۆچونى وایه ئه‌گه‌ر ستایلێكى پۆپیولیستانه یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ باشتركردنى ژیانى خه‌ڵك ئه‌وا ئه‌و كاته پۆپیولیزم ڕه‌وایه. ئه‌و بۆچونى وایه به خۆشه‌ویستى دیواره‌كانى ڕق و دابه‌شبوون ده‌ڕوخێت.
ئیمامۆغلۆ باوه‌ڕى ته‌نها به خۆشه‌ویستى نیه به‌ڵكو به خۆشه‌ویستیه‌كى توندڕه‌وانه هه‌یه". خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه ناوى تازه‌ى هه‌لمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى جه‌هه‌په‌یه و مه‌لزه‌مه‌یه‌كى 50 لاپه‌ڕه‌ییه و ناونیشانه‌كه‌ى "كتێبى خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه". ئه‌م نوسراوه پڕه له زمانى شیعرى و ته‌سه‌وف و هۆنراوه‌ى خۆشه‌ویستى سۆفیگه‌رانه و په‌یامه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له خراپترین بارودۆخى ژیاندا ئه‌وانى ترمان خۆش بوێت. ئاته‌ش ئیلیاسى نوسه‌رى ئه‌م كتێبه و كه‌سایه‌تى ستراتیژیستى حزبى جه‌هه‌په پێ ى وایه كه "مادام ئێمه ناتوانین ئه‌ردۆغان بگۆڕێن ده‌بێت خۆمان بگۆڕین.شه‌ڕى ئێمه گۆڕینى خۆمانه له ڕێگه‌ى خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه‌ى نه‌یاره‌كانمان".
ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت كه به‌جه‌مسه‌ركردن و دابه‌شكردنى پۆپیولیستانه‌ى كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن هه‌ندێك سیاسى هه‌لپه‌رست و درۆزنه‌وه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى هه‌یه به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤه‌كان له‌سه‌رده‌مێكى دیجیتاڵى. به‌رده‌وامى به‌كارهێنانى مۆبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جۆرێك له پڕوقان و ته‌نیایی دروست كردوه كه ده‌بێته هۆى قه‌له‌قى و خه‌مۆكى و ترس لاى هاوڵاتیان و ئه‌مه‌ش باشترین هه‌لێك دروست ده‌كات بۆ سیاسیه پۆپیولیسته هه‌لپه‌رست و بێ مه‌بده‌ئه‌كان و به‌دڵى خۆیان یارى به‌هه‌ست و سۆزى مێگه‌ڵ ده‌كه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌درۆى باق و بریق له خشته‌یان ده‌به‌ن تا ئه‌وه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بنه‌وه دواتر پشت له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ن.
بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و هه‌سته خراپ و ناخۆشانه‌ى ژیانى ئه‌م سه‌رده‌مه كتێبى "خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه" پێشنیارى فۆرمێكى نوێ ى به‌ئارام و به‌سه‌بر و ڕاستگۆیانه‌ى په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر ده‌كات. به‌تایبه‌تى ئامۆژگارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى سیاسى ده‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌بێت كه‌متر بدوێن و زیاتر گوێ له خه‌ڵك بگرن, بیر كراوه بن و جیاوازى قبوڵ بكه‌ن, خۆیان به‌دوور بگرن له گفتوگۆ و جه‌ده‌لى ئایدۆلۆجى بێ سوود وه له‌سه‌روى هه‌موه‌وه واز له په‌لاماردانى ئه‌ردۆغان بهێنن و سوكایه‌تى به هه‌وادارانى ئه‌وپیاوه نه‌كه‌ن. ده‌ڵێت یه‌كه‌م پرینسیپى خۆشه‌ویستى توندڕه‌وانه ئه‌وه‌یه كه "ئه‌ردۆغان ئیهمال بكه‌ن و ئه‌وانه‌تان خۆش بوێت كه ئه‌و پیاوه‌یان خۆش ده‌وێت".
هه‌روه‌ها لایه‌نى دووه‌م و گرنگى ئه‌م تاكتیكه گرنگیدانه به پرسى ئابورى و خۆ به‌دوورگرتن له‌پرسى شوناس‌و ناسنامه. نوسه‌رىئه‌م په‌رتوكه كه‌سێكى چه‌پڕه‌وه و ڕه‌خنه له چه‌پره‌وه‌كانى تر ده‌گرێت كه له‌شه‌ڕى كه‌لتوریانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و ده‌بێت ته‌ركیزیان له‌سه‌ر پرسى هه‌ژارى و نایه‌كسانى بێت و ده‌ڵێن "دابه‌شبوونه ڕاسته‌قینه‌كه‌ى توركیا دابه‌شبوونى نێوان عه‌لمانى و ئیسلامیه‌كان نیه یان دابه‌شبوونى كورد و تورك نیه به‌ڵكو دابه‌شبوونى ڕاسته‌قینه جیاوازى نێوان هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده".
سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه كه سه‌ره‌تا ئه‌ردۆغان هاته سه‌ر حوكم به‌ڵێنى به خه‌ڵك دا كه جیاوازى چینایه‌تى نه‌هێڵێت و پێداویستیه ماتریالیه‌كانى خه‌ڵك دابین ده‌كات.
كێشه‌یه‌كى تریش هه‌یه كه جه‌هه‌په به‌رده‌وام په‌لامارى كه‌سایه‌تى ئه‌ردۆغانى داوه و لایه‌نگرانى ئاكه‌په‌ى به ئیسلامى و نه‌خوێنه‌وار و دواكه‌وتوو له قه‌ڵه‌م داوه و هه‌میشه ئه‌ردۆغان هه‌وادارانى به‌گێل و نه‌فام له‌قه‌ڵه‌م داوه. وه ئه‌م حزبه ئه‌وه‌ى به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه كه لایه‌نگرانى ئه‌ردۆغان عه‌قلانى و پراگماتیكى بوون. هه‌روه‌ها كاتێك كه جه‌هه‌په ویستى سوود له ناسنامه‌ى ئاینى وه‌ربگرێت ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌ڵكیان توڕه كرد و به‌مه‌ش ده‌نگه‌كانى ئه‌ردۆغان زیادى كرد.
ئیمامۆغلۆ دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پارته‌كه‌ى له رابردودا هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یان كردوه و خۆیان له كۆمه‌ڵگا دابڕیوه به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییه‌دا كارى زۆر باشیان كردوه به‌تایبه‌تى دواى 2010 و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ ى حزبه‌كه‌یان و ورده ورده پارته‌كه‌یان بووه به‌پارتى هه‌موان و خه‌ڵك و بیرى جیاوازى تیا كۆبۆته‌وه. ئه‌و سه‌ركرده‌یه پێ ى وایه كه جه‌هه‌په به‌ڕێزگرتن نه‌وه‌ك ڕه‌تكردنه‌وه‌ى بۆچونى ئاینى جێ ى خۆى له‌دڵى خه‌ڵكدا كردۆته‌وه و پێ ى وایه كه خۆى و حزبه‌كه‌ى چه‌نده گرنگى به عه‌داله‌ت و یه‌كسانى و ئازادى و سه‌روه‌رى یاسا ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ش گرنگى به ڕێزگرتن له بۆچونى ئاینى ئه‌وانى تر ده‌گرن و چیتر حزبه‌كه‌یان حزبێكى ئیلیتى نوخبه‌وى نین و چونه‌ته ناودڵى هه‌موو خه‌ڵكه‌وه.
هۆسچایلى پرۆفیسۆرى كۆمه‌ڵناسى ئه‌مریكى پێ ى وایه كه ستراتیژه‌كه‌ى ئیمامۆغلۆ بۆ ئه‌مریكاش ده‌ست ده‌دات و ئه‌م بیرمه‌نده پێ ى وایه زۆربه‌ى ئه‌و ناعه‌داله‌تى و دابه‌شبوونه‌ى له ئه‌مریكا هه‌یه ده‌توانرێت كه‌مبكرێته‌وه ئه‌ویش به كاركردن به‌م ستراتیژه‌ى ئیمامئۆغلۆ و ڕوخانى دیوارى ڕق و خۆشویستن و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنى یه‌كتر.
ئه‌م بیرمه‌نده ده‌ڵێت ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى مرۆڤ واز له ئه‌نانیه‌تى خۆى بهێنێت و تۆزێك له خواسته‌كانى ئه‌وانى تر ڕابمێنێت و ئه‌مه‌ش كاركردنه به هه‌ست و سۆز كه بنه‌ماى سیاسه‌ته.
ئیمامۆئغلۆ و ئه‌م بیرمه‌نده ئه‌مریكیه پێیان وایه بۆ تێكشكانى ئه‌ردۆغان و دۆناڵد تره‌مپ پێویسته حزبه ئۆپۆزیسۆنه‌كان جورئه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بێت ڕوو به‌ڕوو گفتوو گۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌وادارانى ئه‌و دوو كه‌سه و چیتر سوكایه‌تى به هه‌ست و شعوریان نه‌كرێت و گرنگیان پێ بدرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌و هه‌وادارانه كه چیتر بیر له ده‌نگدان بۆ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه نه‌كه‌نه‌وه و بزانن كه به‌دیل و ئه‌لته‌رناتیف هه‌یه.
خه‌شویستى تونڕه‌وانه خه‌ونێكى گه‌مژانه‌یی نیه به‌ڵكوشێوازێكى تایبه‌تى مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ توندوتیژى و ململانێ ى سیاسى.
ئیمامۆغلۆ و ئه‌و بیرمه‌نده ئه‌مریكیه پێیان وایه ته‌نها ڕێگا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه نیه كه په‌لامارى ڕه‌فتار و كه‌سایه‌تى ئه‌و دوو سیاسیه بده‌ین به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره بۆچى هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا خه‌ڵكى ده‌نگى به‌و دوو كه‌سه دا, ئه‌گه‌ر زانیمان داواكاریه‌كانى جه‌ماوه‌رى ئه‌ردۆغان و تره‌مپ چین و ئه‌و داواكاریانه بكه‌ینه دروشم و كردارى هه‌ڵبژاردن ئه‌وا به‌ئاسانى ده‌توانى كۆمه‌ڵگا ڕزگار بكه‌یت له‌و دابه‌شبوونه قوڵه‌ى كه به‌هۆى پۆپیولیست بوونى ئه‌و دوو كه‌سه‌وه توركیا و ئه‌مریكایان دابه‌ش كردوه. پێویسته كارێك بكرێت دابه‌شبوونه‌كه ساڕ‌ێژ بكرێت نه‌وه‌ك قوڵتر.
ئێستا ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه ده‌كرێت له‌ئیمامۆغلۆوه فێرى وانه‌ى خۆشه‌ویستى توندڕه‌و ببن و ده‌كرێت دیموكراته‌كان سوود له ئه‌زمونى ئه‌و سه‌ركرده ئۆپۆزیسۆنه‌ى توركیاوه‌ربگرن.
كاتێك پرسیاریان له ئیمامۆغلۆ كرد تۆ چی ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر بته‌وێت له هه‌ڵبژاردنێكدا له دۆناڵد تره‌مپ ببه‌یته‌وه ئیمامۆغلۆ وه‌ڵامى دایه‌وه "قورسه من ئامۆژگارى وڵاتێكى مه‌زنى وه‌ك ئه‌مریكا بكه‌م به‌ڵام گرنگه ئه‌مریكا چاوێكى له توركیا بێت و بزانێت چى له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت..
هه‌رێمى كوردستان و عێڕاقیش بێ به‌ش نه‌بوون له ته‌وژمى پۆپیولیزم و هه‌ڵبژاردنێكى نوێش به‌ڕێوه‌یه, ئایا به‌بۆچونى تۆ چى بكرێت بۆ له‌ناوبردنى ته‌وژمى پۆپیولیزم گرنگه؟