وه‌زیری دارایی هه‌رێم: به‌م مه‌رجه پێش جه‌ژن موچه دابه‌ش ده‌كه‌ین
08:29 - 28/07/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێش جه‌ژن به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت، موچه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران كه ده‌توانن پێش جه‌ژن موچه دابه‌ش بكات، وتی" زۆر روون بم له‌گه‌ڵتان، ئه‌گه‌ر بودجه له به‌غداوه بێت، پێش جه‌ژن موچه دابه‌ش ده‌كه‌ن".
وتیشی، ده‌مه‌وێت راستگۆ بم له‌گه‌ڵتان، به‌بێ ئه‌وه‌ی بودجه له‌به‌غداوه بێت، ناتوانین پێش جه‌ژن موچه دابه‌ش بكه‌ین.
وتیشی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا له په‌یوه‌ندیدان تاوه‌كو بگه‌نه رێكه‌وتن و بودجه‌ی هه‌رێم بنێرن.