پێنج زانیاری لەسەر گوێزەرەوەی تاعونی ڕهش
09:40 - 10/07/2020
"زهمهن"
دوای
راگەیاندنی حاڵەتێکی گومانلێکراوی تووشبوون بە "تاعونی دوبلی" لەم هەفتەیە،
کە نەخۆشییەکە دەبێتە هۆی "مردنی رەش"، دەسەڵاتدارانی ناوچەی مەنگۆلیای
نێوخۆیی لە چیندا، باری ئامادەباشيیان بەرزکردەوە.
راوکردن
و خواردنی ئەم جۆرە ئاژەڵە "مارمۆت" کە پەتای تاعون دەگوازێتەوە و بەکتریا
هۆکاریەتی قەدەغە کراوە و لەڕێگەی پێوەدانی کێچ یان ئاژەڵە تووشبووەکان دەگوازرێتەوە
و یەکێکە لە مەترسیدارترین هەوکردنە بەکتریاییەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.
لە سەردەمەکانی
ناوەندا ئەم نەخۆشییە رەشە بووە هۆی مردنی نزیکەی 50 ملیۆن کەس لە ئەوروپا و
گرنگترین نیشانەکانی هەڵئاوسانی لیمفەگرێکانە لەگەڵ تا و تەزوو.
پێگەی
"پارک نیوز"ی ئەمریکی 5 راستی لەسەر ئاژەڵی "مارمۆت" بڵاو
کردەوە:
1- پێی دەگوترێت "بەرازی فیکەلێدەر"
چونکە دەنگێکی بەزر دەردەکات، کە مەبەست لێی ئاگادارکردنەوەی تەواوی ئەندامانی دیکەی
گرووپەکەیەتی لە هەر مەترسییەک.
2- نزیکەی نیوەی ساڵێک لە خەوتنی زستانە
دەباتە سەر، بەگوێرەی هەلومەرجی دەوروبەری خۆی، رەنگە ئەو خەوتنە لە مانگی ئەیلوولەوە
بەردەوام بێت تا مانگی ئایار و خەوتنی زستانە بە کۆمەڵ دەبێت بەیەکەوە بۆ ئەوەی
وزەی لەشی خۆیان بپارێزن و، لە وەرزی هاویندا ژیانی لە بەرزاییەکان دەبێت و لەکاتی
خەوتنی زستانەدا دادەبەزێت بۆ ناوچە نزمەکان.
3- سەر بە گرووپی قرتێنەرەکانە و گەورەترین
ئاژەڵە لەنێو جۆری سمۆرەکان، هەروەها پێیشی دەگوترێت "بەرازی زەوی".
4- ئەم ئاژەڵە بەشێوەیەکی گەورە پشت دەبەستێت
بە هەردوو هەستی بۆن و گوێبیستن، چونکە هەستی بینینی کەمە.
5- ئەم
ئاژەڵە لە بەرزاییەکان دەژیین و هەر نێرەیەک دوو یان سێ مێی هەیە.