363 کوردستان

مەزڵوم كۆبانی سوپاسی ئه‌مریكا ده‌كات

09:13 - 10/07/2020

"زەمەن"

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، رایدەگەیێنێت، پێزانینێکی زۆریان بۆ پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هه‌یه‌ له ‌رۆژئاوای كوردستاندا.


له‌ تویتێكدا، مەزڵوم كۆبانی‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ کێنس مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کۆبوەتەوەو پێکەوە لەبارەی ئەو بابەتانە قسەیانکردووە، کە جێگای بایەخی هەردوولان، لەوانەش شەڕی بەردەوامی تایبەت بەروبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی داعش ‌و بەدەستهێنانی چارەسەری ئاشتیانە لەناوچەکەدا.

وتیشی، پێزانینێکی تایبەتییان هەیە بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی ئەمریکا بۆ سەقامگیریی ‌و لەشەڕی دژی تیرۆردا پێشکەشیان دەکات.

لە ئەیلوولی  2014دا، ئەمریکا دەستیکرد، بە یارمەتیدانی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا،  یارمەتی و پاڵپشتیی ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هەسەدە تاوەکو ئێستا بەردەوامە. 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن