ترەمپ كشانەوەى لە رێكخراوى تەندروستيى جيهانى راگەياند
11:31 - 07/07/2020
"زهمهن"
ئيدارەى دۆناڵد
ترەمپ بە فەرمى كشانەوەى خۆى لە رێكخراوى تەندروستيى جيهانى بە كۆنگرێس راگەياند.
کۆنگرێسمانی
نيوجێرسى و سەرۆكى ليژنەى پەيوەندييەكانى دەرەوە لە كۆنگريسى ئەمريكا، بۆب مەنەدێز،
لە روونكردنەوەيەكيدا لە رێگەى تويتەر، ئاماژەى بەوە كرد كە پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى
نوێ (COVID-19) هێشتا بەردەوامە و لە تويتەكەيدا هاتووە،
"كۆنگرێس، لە ناوەندى پاندەمينێك، راگەيەندراوێكى سەبارەت بە فەرمى كشانەوەى
ئەمریكا لە رێكخراوى تەندروستى جيهانى لەلايەن سەرۆك دۆناڵد ترەمپەوە پێگەيشت".
مەنەدێز، ئەوەى
راگەياند كە ئەم هەنگاوەى ترەمپ، ئيدارەى ئەمريكا بە "نەخۆشى و تەنهايى"
بەجێدەهێڵێت.
لەلايەكى ديكەوە،
بەرپرسێكى كۆشكى سپى كە بۆ مێدياكانى ئەمريكا قسەى كردووە و ناوى ئاشكرانەكراوە
رايگەياندووە، بەفەرمی كشانەوەى ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژى يەكشەممەوە
دەچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە و راگەيەندراوى فەرمى ئاراستەى سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان،
ئەنتۆنيۆ گوتیرێس كراوە.