توشبووانی كۆرۆنا لهههرێم؛ زیاتر له (8) ههزاری تێپهڕاند
10:43 - 07/07/2020
"زهمهن"
وەزارەتی تەندروستیی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ پشکنینی ڤایرۆسی
کۆرۆنا لەسەر
ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت
حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی
هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی
بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە،
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٣٤ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە
کە ٧٧٠ لە هەولێر، ٦٨٤ لە سلێمانی، ٥٣٨ لە دهۆک، ١٨٦ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە و
١٣٦ راپەڕین بووە، دەرەنجام ٤٩٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان
تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە "زهمهن"،
ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ١٨٦ تووشبوو و یەک حاڵەتی
گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ٢٧٥ تووشبوو و حەوت
حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی،
١٧٧ تووشبوو و پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان،
٥٩ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی راپەڕین،
٣٩ تووشبوو.
- پارێزگای دهۆک، ٢٥ تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە، نۆ تووشبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە
کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٦٥
لە هەولێر، شەش لە ئیدارەی گەرمیان، چوار لە دهۆک و چوار لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی
ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
تا ئێستا ١٤٩ هەزار و ٧٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٦٦ هەزار
و ٤٦١ لە هەولێر، ٤٨ هەزار و ٥٥٧ لە سلێمانی، ٣٣ هەزار و ٤٨٢ لە دهۆک و هەزار و
٢٤٨ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٧ هەزار و ٥٢
هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٦ هەزار و ١٨٣ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی
ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری
ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ٨٦٩ هاووڵاتیی لە
٢٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ١٨٢ لە هەولێر، ٢٠٦ لە سلێمانی و ٤٨١ لە
دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە
کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای
نوێ (COVID-19) لە
ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە هەشت هەزار و ١٣٤تووشبوو کە هەزار و ٩٥١ لە هەولێر، پێنج
هەزار و ٧٤١ لە سلێمانی، ٢٢٨ لە دهۆک و ٢١٤ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٢٧١ حاڵەتی
گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٣٨ لە هەولێر، ٢٢٩ لە سلێمانی و چوار حاڵەت لە هەڵەبجە
بووە، و دوو هەزار و ٨٦٨ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبووەتەوە کە هەزار و ٢١٤ لە هەولێر،
هەزار و ٣٧٢ لە سلێمانی، ١٦٨ لە دهۆک و ١١٤ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار
و ٩٩٥ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٩٩ لە هەولێر، چوار هەزار و ١٤٠ لە سلێمانی،
٦٠ لە دهۆک و ٩٦ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی
ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی
پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی
و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا
پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.