نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی
09:05 - 07/07/2020
"زه‌مه‌ن"
نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی
کوردستاندا بەبەراورد بە كردنه‌وه بازاڕ زیاتر دابەزی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 122
هه‌زار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 2020/7/7، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی داخستنی
بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای
"زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 122 هه‌زار و 800 دیناره،
له‌كاتێكدا، ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراودا، 100 دۆلار به 123 هه‌زار و
150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی دراوەکان ئەمڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا بەمشێوەیەن:
نرخی 100دۆلار بە 122ھەزار و 800 دینارە.
نرخی 100پاوەن بە 152هەزار دینارە.
نرخی 100یۆرۆ بە 137هەزار 750 دینارە.
نرخی 100لیرەی تورکی بە 18ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 6ھەزار و 750 دینارە.