روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
05:15 - 07/07/2020
"زه‌مه‌ن"
سه‌رۆك كۆماری
عێراق، داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر هاوڵاتییه‌ك تۆمار ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌واڵی
ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراوی له‌سه‌ری بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا،
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بڵاویكرده‌وه، سەرۆکایەتی کۆمار داوایەکی
یاسایی لە دادگای تاوانەکانی کەرخ، دژی ئەو هەواڵە ناڕاستانە تۆمارکردووە کە (محەممەد
فوزی زەیدی) هەڵیبەستوون و ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
روونکردنەوەیەک
لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار
سەرچاوەیەکی رێگەپێدراو
لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرھەم ساڵح رایگەیاند: سەرۆکایەتی کۆمار
داوایەکی یاسایی لە دادگای تاوانەکانی کەرخ، دژی ئەو هەواڵە ناڕاستانە تۆمارکردووە
کە (محەممەد فوزی زەیدی) هەڵیبەستوون و ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە.
سەرچاوەکە وتیشی
ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی نییە و هەڵبەستراون و بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە
کە مەرام لێی لێدانە لە ناوبانگ و پێگەو کەسایەتی سەرۆک کۆمار.
لەوبارەیەوە وتەی
نوێنەری یاسایی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراوە، ھاوکات چاودێری رێکارە یاسایەکانی
داواکەش دەکرێت لەگەڵ گشت لایەنە پەیوەندیدارەکاندا، بەمەبەستی سزادانی هەموو ئەو
کەسانەی ھێرشی ناڕەوا دەکەنە سەر شکۆی عێراق و دامەزراوە فەرمییەکانی.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
سەرۆکایەتی کۆمار
٧-تەمموز- ٢٠٢٠