حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی كوژرانی هاشمییه‌وه بڕیارێكی ده‌ركرد
02:53 - 07/07/2020
"زەمەن"
حكومه‌تی عێراق
رایگه‌یاند، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له تیرۆكردنی هیشام هاشمی، ئاشكرا ده‌كه‌ن و بكوژانی
به سزای خۆیان ده‌گه‌ن و بڕیاریشدراوه شه‌قامێك بكه‌ن به‌ناوی هاشمییه‌وه.
حكومه‌تی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شارەزای بواری سەربازی و ئەمنیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ رایگشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن و بكه‌رانی تیرۆركردنی، به توندترین شێوه سزا ده‌ده‌ن.
حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاریانداوه شه‌قامێك بكه‌ن به ناوی هیشام هاشمییه‌وه.
ئوارەی دوێنێ دووشەممە، هیشام هاشمی، چاودێری سیاسیی و ئەمنی عێراقی لە بەغدا تیرۆركرا.