د.هێرش سه‌ید سه‌لیم، به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وتوو چاكبۆوه
09:34 - 01/07/2020
"زه‌مه‌ن"
برایه‌كی د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی
سلێمانی، هه‌واڵی چاكبوونه‌وه‌ی له كۆرۆنا ئاشكراكرد.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه‌مێك پێش ئێستا هیوا سه‌ید سه‌لیم، برای د.هێرش سه‌ید سه‌لیم
جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵی چاكبونه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی
براكه‌ی به‌سه‌ر كۆرۆنادا راگه‌یاند.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته
به‌ر له ئێستا د. هێرش سه‌ید سه‌لیم، جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای
سلێمانی، توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
توشبوونی په‌تاكه
له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه، هاوسۆزییه‌كی زۆری له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی
دروستكردوو، به‌وپێه‌ی ناوبراو یه‌كێكه له به‌رپرسه دڵسۆزه‌كانی بواری ته‌ندروستی
له سنوری پارێزگای سلێمانی.
كه‌مێك پێش ئێستاش د.هێرش سه‌ید سه‌لیم له فه‌یسبوكی خۆی چاكبونی دۆخی ته‌ندروستی بڵاوكرده‌وه.
دەقی نووسینەكەی د. هێرش:
ڕێز‌و خۆشەویستی و دنیایەك سوپاس بۆ هەموو دۆست و هاوڕێ وخزم و كەس ولایەن و ڕاگەیاندن وئەو كەسانەشی كە لە ڕێگەی جیاجیاوە پەرۆش و خەمخۆری تەندروستی من بوون و لە گەڵم بوون ڕۆژانە لێیان پرسیوم ئەوانەشی لێیان نەپرسیوم سوپاسی تایبەتم بۆ د. هیوای برا گەورەم كە خولەك بە خولەك ولەنزیكی خۆم ئێشكگرم بووە داوای لێبوردنم لە هاوژینی خۆشەویستم و مناڵەكانم دەكەم كە من بوومە سەرچاوەی تووشبونی ئەوانیش كە هەمیشە بە گیانم قەرزاریانم لێرەوە سەركەوتنم بەسەر كۆرۆنا ڕادەگەیەنم و هیوادارم هەموو تووشبوان بە وورەیەكی بەرزو بە هێزەوە بەرەنگاری بكەن و هەمیشە لە ئاسۆی ڕوون بڕوانن.
من لێرەوە جارێكی تر دێمەوە خزمەت هەمووان و ئەبمە قەڵغانی ئێوە بەهیوام ئەوانەشی تووش نەبوون پارێزراو سەلامەت بن چاوی یەكە بەیەكتان ماچ ئەكەم هەمووتان بۆمن كێوێك بوون لە وورەو خۆشەویستی……. .
بچووكتان
هێرش سەید سەلیم
٠١/٠٧/٢٠٢٠٢