ته‌ندروستی سلێمانی: به‌مزوانه ژماره‌ی دڵخۆشكه‌ر راده‌گه‌یه‌نین
10:29 - 01/07/2020
زه‌مه‌ن
وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، راسته دۆخه‌كه له سلێمانی مه‌ترسیداره، به‌ڵام له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوه و هێشتا نه‌خۆشخانه‌كان ده‌توانن نه‌خۆش وه‌ربگرن، ده‌شڵێت، له داهاتویه‌كی نزیكدا چاكبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك توشبوو راده‌گه‌یه‌نن.
له‌و باره‌یه‌وه، د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"به‌ڕاستی دۆخه‌كه مه‌ترسیداره‌وه ژماره‌كان جێی نیگه‌رانیین ، وه به ڕاشكاویش ده‌یڵێم ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه نیشانه‌یان هه‌یه و دێن پشكنین ده‌كه‌ن، به ڕاستی حاڵه‌ت هه‌یه و ڕه‌نگه هه‌ڵگریش بێت و هیچ پشكنینێک نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌كه زیاتر بێت له‌وه به‌ڵام گرنگه خه‌ڵک دوو شت جیا بكاته‌وه ترس له‌گه‌ڵ واقیع جیایه، ئێمه نامانه‌وێت به هیچ شێوازێک بترسن ، ناشمانه‌وێت هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرن وه له‌گه‌ڵ دۆخه واقیعیه‌كه‌دا مامه‌ڵه نه‌كه‌ن، بۆیه ئێمه ته‌نیا شت ده‌ڵێم ژماره‌كان هه‌رچه‌ندێک بێت، دۆخه‌كه هه‌رچیه‌ک بێت دڵنیابن ئه‌گه‌ر خۆپارێزی بكه‌ن و هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بن ئه‌م دۆخه تێده‌په‌ڕێنین."
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" هه‌واڵه خۆشه‌كه یه‌كه‌م ئه‌و ژمارانه‌ی كه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به‌شێكی كه‌میان پێویستیان به نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندستیان ناجێگیره هێشتا ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژه مردنه‌ی كه هه‌یه ڕاسته مه‌ترسیداره به‌ڵام ئه‌وه نیه بڵێین ئێمه له هه‌موو وڵاتانی تر زیاترین بگره ڕه‌نگه كه‌متربین به شێوه‌یه‌كی گشتی، خاڵێكی تر گرنگه دڵنیا بن له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌توانم بڵێم ژماره‌یه‌كی چاکبوونه‌وه‌ی زۆر له شاری سلێمانی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه له دوو هه‌فته له‌مه‌و پێش نزیكه‌ی430 حاڵه‌تمان ڕاگه‌یاندووه "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ژماره‌یه‌كی تری چاكبوونه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و ڕاسته نه‌خۆشخانه‌كان ڕۆژانه نه‌خۆشی تێده‌چێت به‌ڵام نه‌خۆشیش چاک ده‌بێته‌وه و ده‌نێردرێته‌وه ماڵه‌وه."
یاد نه‌قشبه‌ندی كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌وته‌ی خۆی ته‌ندروستی زۆرباشه و وتی" من له ئێستا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 8-9 ڕۆژه هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه بووم ، وه چاره‌سه‌ره‌كان به‌كار دێنم ته‌نها چاره‌سه‌رێكی "سه‌پۆرتزه" ، هیچ چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆ نییه ئه‌و شێوازانه‌ی كه دكتۆره‌كان هه‌ر هه‌مان ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆرۆنان له شاری سلێمانی ، ڕێنماییه‌كانم وه‌رگرتوون و "ئینشاالله" له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌توانم بڵێم له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا یان هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێت بێگومان پشكنینه‌كانم نێگه‌تیف ده‌ربچێته‌وه."