كهسێك لەسەر کوشتنی گەنجەکەی کەلار دەستگیرکرا
11:32 - 30/06/2020
"زهمهن"
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهیهنێت، تۆمهتبارێك لەسەر کوشتنی گەنجەکەی ناوبازاڕی
کەلار دەستگیرکرا.
عەلی جەمال قدوری،
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی كەلار رایگەیاند، دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە
لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە دوکاندارێک کراو لەئەنجامدا
گیانی لەدەستدا، تۆمهتبارێك لهسهر ئهو رووداوه دهستگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد،
دوای کەمتر لەشەش کاتژمێر دوای لێکۆڵینەوە و سودبینین لە کامێرای چاودێری، لەشوێنی
ڕوداوەکە، پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەست
بەسەر دەمانچە و ئۆتۆمبێلەکەیدا بگرن.
وتیشی، لەئێستادا
بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 تۆمەتبارەكە، بەنکراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا
بەردەوامە.