زاخۆ: دوو فڕۆكه‌ی توركیا كه‌وته‌خواره‌وه
10:55 - 30/06/2020
"زه‌مه‌ن"
ئێوارەی ئەمڕۆ
دووشەممە، لە سنووری قەزای زاخۆ، دوو فڕۆکەی چاودێریی تورکیا کەوتە خوارەوە.
زێرەڤان مووسا،
بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکارێ، سەر بە قەزای زاخۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،
"ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەیەکی تورکیا، لە سنووری قەزای زاخۆ، کەوتە
خوارەوە، لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زەوییەکی زۆری سنوورەکە سووتا".
ئاماژەی بەوهشكرد،
فڕۆکەکە، فڕۆکەیەکی چاودێریی بووە و لە سنووری گوندی ( دێرێ) لە ناحیەی دەرکارێ کەوتۆتە
خوارەوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە، بەڵام بەو هۆیەوە
ئاگرێکە گەورە کەوتۆتەوە و باخ و بێستانێکی زۆر زیانی بەرکەوتووە.
وتیشی، "فڕۆکە
جەنگییەکانی تورکیا، لە چەند ڕۆژی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، بە بەردەوامی سنووری
ناحیەکە بۆردومان دەکەن، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەلای دانیشتووانی دەڤەرەکە
دروست کردووە".
هاوكات، دلشیر عه‌بدولستار، بەڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا، ئه‌مڕۆ
رایگه‌یاند، به‌هۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانه‌وه له گوندی کهرپت
عه‌لی، نزیکه‌ی 80 دۆنم پووش و پەڵاشی گونده‌که سووتاوە و به‌هۆی بۆردوومانه‌وه
خه‌ڵک له گونده‌که‌دا نه‌ماون.