هه‌په‌گه: زیانی جه‌رگبڕمان به سوپای توركیا گه‌یاندوه
10:21 - 30/06/2020
"زه‌مه‌ن"
وتەبێژى هەپەگە
رایده‌گه‌یه‌نێت، لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانی سوپای توركیا، به‌رده‌وامن و
له چه‌ند چالاكییه‌كدا دەیان سەربازی تورکیایان كوشتووە.
دیاردەنیز، وتەبێژى
هێزی پاراستنی گه‌ل، هه‌په‌گه، رایگه‌یاند، بەردەوامن لە چالاکییە سەربازیەکانیان
لە دژى سوپاى تورکیا و دوێنێ (29/6/2020) لە چالاکییەکدا، گەریلاکانیان دەیان سەربازى
تورکیایان لە ناوچەکانى هەفتانین و خواکورک و شەمزینان کوشتووە.
وتیشى، ماوەى چەند رۆژێکە بەردەوام بە چالاکییە
سەربازیەکانیان زیانى گیانیان بە سوپاى تورکیا گەیاندووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ماوەى مانگێکە سوپاى تورکیا ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆسەر گەریلاکانى پەکەکە لە سنورەکانى
هەرێمی كوردستان دەستپێکردووە و چەند جارێک ناوچەکانى پارێزگاى دهۆکی بۆردومانکردووە
و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیانى سڤیل شەهید و برینداربوون و ده‌یان گوند چۆڵكراون.