سلێمانی: كه‌سێك له باخی گشتی خۆی سوتاند
09:57 - 29/06/2020
"زه‌مه‌ن"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، کەسێک
لە باخی گشتی سلێمانی بەنزینی بە خۆیدا کرد و بە بەرچاوی هاوڵاتیانه‌وه گڕی لە
خۆی بەردا.
رێبوار محەممەد، ئێشکگری
کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند،
ئەو کەسە جەستەی به‌ڕێژه‌ی له 100% سووتاوە، خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی 65
ساڵە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت
بۆچی خۆی سووتاندووە، به‌پێی وته‌ی ئێشکگری کارگێڕی لە نەخۆشخانەی سووتاوی، بەهۆی
زۆریی سووتاوییەکەیەوە ئەگەری مانه‌وه‌ی له ژیاندا زۆر كه‌مه.