له ئێران به‌ستنی ده‌مامك ده‌كرێت به ئیجباری
12:09 - 28/06/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، له 15 ی مانگی داهاتوه‌وه به‌ستنی ماسك له وڵاته‌كه‌یاندا بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن به ئیجباری و پێویسته هه‌موو كه‌س بیبه‌ستێت.
له‌وباره‌یه‌وه حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ئێران به‌هۆی بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی داراییه‌وه به ساڵێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه پێویسته هه‌مو تواناكان یه‌كبخرێن بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه.
وتیشی، پێویسته ئاستی خۆپارێزی به‌رزتر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رۆژی 15 ی ته‌موزه‌وه به‌ستنی ده‌مامك ده‌كه‌ن به ئیجباری و پێویسته هه‌موو كه‌س ماسك ببه‌ستێت.
روحانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له‌و شارانه‌ی كۆرۆنا تێیدا زۆر بڵاوه پێویسته بڕیار و رێنماییه‌كان توندبكرێنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت خۆپارێزی زیاد بكرێت، تاوه‌كو له‌و شارانه‌ش كه دۆخیان باشه خراپ نه‌بن.