تووشبوون به کۆرۆنا لە جیھان ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند
10:26 - 28/06/2020
"زهمهن"
ژمارەی حاڵەتەکانی
تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان،
١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.
بەپێی داتاکانی
ماڵپەڕی "Worldometer" کە زانیاری لەسەر ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان
بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاودەکاتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان گەیشتە ١٠ ملیۆن و ٥١ کەس.
لە ئەمریکا کە زۆرترین
حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو
وڵاتە گەیشتە دوو ملیۆن و ٥٧٧ ھەزار و ٣٦٨ کەس.
لە دوای ئەمریکا،
ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە بەم شێوەیەیە: بەڕازیل یەک
ملیۆن و ٢٨٤ ھەزار و ٢١٤، رووسیا ٦٢٧ ھەزار و ٦٤٦، ھیندستان ٥٢٩ ھەزار و ٣٣١، بەریتانیا،
٣١٠ ھەزار و ٢٥٠، ئیسپانیا ٢٩٥ ھەزار و ٥٤٩، پێرو ٢٧٢ ھەزار و ٣٦٤، شیلی ٢٦٧ ھەزار
و ٧٦٦، ئیتاڵیا ٢٤٠ ھەزار و ١٣٦، ئێران ٢٢٠ ھەزار و ١٨٠، مەکسیک ٢٠٨ ھەزار و ٣٩٢.
لەلایەکی دیکەش
ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە ١٩٥ ھەزار و ٨٨٣ کەس.