پێچه‌وانه‌ی به‌یانه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی، لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
12:03 - 23/06/2020
زه‌مه‌ن
لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێكه‌وتن و شه‌فافیه‌ت له خه‌رجی و داهات نه‌بێت، ناچنه ژێر باری مووچه بڕین.
دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ تیمی حكومی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕیوه بۆ بڕیاری بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ر له‌و راگه‌یاندراوه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ڵێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ناچاری ئه‌و بڕیاره قورسه‌ی داوه، هۆكاره‌كه‌شی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوته کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی په‌یامێكی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت" ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێكه‌وتن، شه‌فافیه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری مووچه بڕین، هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خت یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانمان".
ده‌قی هه‌ردوو راگه‌یاندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و تویته‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی:
لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند :
وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە:
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نوێنەری رەنجدەرانی بیروبازووی جەماوەری کوردستانە و لەم سۆنگەیەوە وەک پرەنسیبی بنەڕەتی لەگەڵ کەمکردنەوەی قووتی ھاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی کوردستان نییە کە شایستەی خزمەتکردنی زۆر و زیاترن، بەڵام بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە.
مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن بەزوترین کات بەرەو بەغدا بەرێبکەون بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال، ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو دەستوری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات. ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا موچەی موچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
ھەروەھا مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات بۆ داھاتوو ودوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و کارمەندانی کوردستان پێویستە لەبەردەم پەرلەمان و لەسەرپێشنیاری حکومەت بکرێت و دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێری حکومەتە.
راگەیندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠