وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ره‌و به‌غدا ده‌كه‌وێته ڕێ
10:41 - 23/06/2020
زه‌مه‌ن
وابڕیاره كه‌مێكی تر وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێبكه‌ون، پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌فدی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری نه‌وت كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، بریاردرا وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی كۆتایی له‌باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی، به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی و له‌وباره‌یه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نیه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پرسی داهاتی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم و بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌یه كه مانگانه به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان پێویسته بۆ هه‌رێمی كوردستانی بنێرێت.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق كه مانگی رابردوو ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كردوه، پێویسته له‌ماوه‌ی مانگێكدا له‌و كاته‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه بگه‌نه رێكه‌وتن.
سه‌ردانی ئه‌م وه‌فده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، وه‌فدێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی عێراق و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبویه‌وه.