مەکتەبی سیاسی یهكێتی: حكومهت بهناچاری ئهو بڕیارهی داوهو پشتیوانی له قوباد تاڵهبانی و وهزیرهكانمان دهكهین بۆ بهشدارییان
06:37 - 23/06/2020
"زهمهن"
مهكتهبی سیاسی
یهكێتی، سهبارهت به بڕیارهكهی حكومهت به كهمكردنهوهی مووچه بۆ یهك
مانگ، دهڵێ؛ ههرچهنده
ئهوه خواستی ئێمه نیه، بهڵام حكومهت به ناچاری ئهو بڕیاره قورسهی داوهو پشتیوانی له
قوباد تاڵهبانی و وەزیرەكانمان دهكهین بۆ بەشداریکردنیان لەو بڕیارەدا.
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان ئێوارەی دوێنێ دوو شەممە كۆبونەوەی خۆی بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكانی
حكومەت بۆ كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ئەنجامداو راگەیەنراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوه.
راگهیهنراوهكهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی
نزیكهی كاتژمێر 3ی شهوی رابردوو بڵاوكرایهوه، پێچهوانهی ئهو لێدوانانهش
نوسراوه كه ژمارهیهك له ئهندامی مهكتهبی سیاسی و سهركردایهتی و پهڕلهمانتاری
یهكێتی، دژی بڕیارهكهی حكومهت لێدوانیان دا.
راگەیندراوی کۆتایی
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠
لەبەر رۆشنایی بڕیاری
حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی
کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک
مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند :
وێڕای پشتیوانی
خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە
بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە:
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی
نوێنەری رەنجدەرانی بیروبازووی جەماوەری کوردستانە و لەم سۆنگەیەوە وەک پرەنسیبی
بنەڕەتی لەگەڵ کەمکردنەوەی قووتی ھاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی کوردستان نییە کە شایستەی
خزمەتکردنی زۆر و زیاترن، بەڵام بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری
ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و
جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە
قورسەی داوە.
مەکتەبی سیاسیی
داوا دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن بەزوترین کات بەرەو بەغدا بەرێبکەون
بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال، ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو
دەستوری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات. ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم
دەکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی
ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا موچەی موچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان
و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری
شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
ھەروەھا مەکتەبی
سیاسیی داوا دەکات بۆ داھاتوو ودوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە
داراییەکانی موچەخۆران و کارمەندانی کوردستان پێویستە لەبەردەم پەرلەمان و لەسەرپێشنیاری
حکومەت بکرێت و دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان
و چاودێری حکومەتە.