میدیاكانی یه‌كێتی سه‌رقاڵی ونكردنی بڕیارێكی حزبه‌كه‌یانن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه
01:46 - 22/06/2020
"زه‌مه‌ن"
دووه‌مجاره تیمی یه‌كێتی و چه‌ند حزبێكی دیكه له حكومه‌تی هه‌رێمی كورستاندا به‌شداری كارایان هه‌یه له پاشه‌كه‌وتكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی و میدیا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانیان سه‌رقاڵی به‌لاڕێدابردنی بابه‌ته‌كه‌ن و پێچه‌وانه‌ی بڕیاری تیمی حزبه‌كه‌یان بابه‌ت و لێدوان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
دوێنێ، 21/6/2020 له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پله تایبه‌ته‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ په‌سه‌ندكرا، كه به‌پێی زانیارییه‌كانی زه‌مه‌ن پرێس، ده‌قی راگه‌یه‌نراوی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تدا ئاماده و نوسراوه، به‌ڵام میدیا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كانی ئه‌و حزبه سه‌رقاڵی تێوه‌گلاندنی حزبی دیكه و بێبه‌ریكردنی تیمه‌كه‌ی خۆیانن له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تدا.
به‌شێك له میدیاكانی یه‌كێتی له‌ژێر ناونیشانی "یه‌كێتی له بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناڕازییه"، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له بابه‌ته‌كه له سۆشیاڵ میدیادا به ئاقارێكی دیكه‌دا ببه‌ن و به‌شێكی دیكه‌ی له میدیا فه‌رمی و نافه‌رمیی و په‌یجه‌كانیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به ناونیشانی "رێكه‌وتنی پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا ده‌بێت"... هه‌وڵی به لاڕێدابردنی بابه‌ته‌كه ده‌به‌ن.
د.میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانيی كوردستان، له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ده‌ڵێت؛ "ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان له حكومه‌ت نه‌ده‌كرد كه ئه‌مرۆ ئه‌و بڕیاره خراپه بدات به كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ "وه‌كو یه‌كێتی دژی كه‌م كردنه‌وه‌ی موچه‌ین و به ته‌واوی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه"، له‌كاتێكدا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و (7) نوێنه‌ری دیكه‌یان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ن كه بریتین له هه‌ریه‌ك له وەزیری پێشمەرگە و پلاندانان و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا‌و کشتوکاڵ و وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سه‌رجه‌میان به‌شداری کۆبوونەوەكه‌یانكردووه و ده‌نگیان به بڕیاره‌كه‌داوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دووه‌مجاره به‌شداری ده‌كات له پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، به‌وپێیه‌ی له مانگی 2ی ساڵی (2016)دا تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌تدا به‌بێ به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌یان سه‌پاند به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا و ئه‌مه‌ش دووه‌مجاره تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تدا به‌شداری له بڕیارێكی دیكه ده‌كات كه له‌ژێر فشاری هه‌ندێك هێزی سیاسی دیكه‌دا موچه‌ی (وارسی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان... هتد به‌ده‌ركراون).
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دوای تەواو بوونی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەرچاوەیەکی تایبەتی حکومەتەوە دەست «زەمەن» کەوتووە، بڕیاردان لە کەمکردنەوەی مووچە بۆ ئەم مانگە، بەمیکانیزمی دەست بەرزکردنەوەو دەنگدان بووەو بە کۆی دەنگی هەموو وەزیرەکان بڕیاری لەسەر دراوە.
سەرچاوە تایبەتەکەی «زەمەن» وتی: تەنانەت راگەیەنراوەکەی کۆتایی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لە لایەن تیمی قانونی یەکێتی کە دەوام دەکەن لە ئەنجومەنی وەزیران نوسراوەته‌وه.