وه‌زاره‌تی دارایی لیستی دابه‌شكردنی موچه راده‌گه‌یه‌نێت
09:13 - 30/05/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی 400 ملیار دیناره‌كه له به‌غداوه لیستی دابه‌شكردنی موچه راده‌گه‌یه‌نێت.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نوسراوێك بڕیاریدا 400 ملیار دینار بخانه سه‌ر هه‌ژماری بانكی حكومه‌تی هه‌رێم له لقی هه‌ولێری بانی ناوه‌ندی عێڕاق چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم لیستی نوێی دابه‌شكردنی موچه رابگه‌یه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ " زه‌مه‌ن" ئاشكرایكرد به‌شی زۆری ئه‌و 400 ملیار دیناره بۆ موچه‌ی مانگی شوبات ته‌رخانده‌كرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ریزبه‌ندی وه‌زاره‌ته‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ئه‌م مانگه‌ش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه وه‌ربگرێت.