گوندێكی ناوچه‌ی بارزان كه‌رنتینه‌كرا
10:28 - 26/05/2020
"زه‌مه‌ن"
وەزارەتی تەندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی
تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ردانی گوندی هۆستانی له ناوچه‌ی بارزان كردووه،
بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی بەرکەوتوان ئەو گوندە کەرەنتین كراوه.
لە راگەیەنراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی
کوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای دەستنیشانکردنی هاوڵاتیه‌ك بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا،
كە دانیشتوی شاری هەولێرە، بەهۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه سەردانی بۆ گوندی ھۆستان سەر
بە قەزای مێرگەسور كردووه له ده‌ڤه‌ری بارزان، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و
دۆزینەوەی بەرکەوتوان بڕیاردرا بە کەڕەنتین کردنی گوندی هۆستان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیارەکە بەمەبەستی
وەرگرتنی ژمارەیەک نموونەی پشکنین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستییە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواشی له هاوڵاتیان كردووه، پابەندی
ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی بن لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی
ڤایرۆسی کۆڕۆنا.