سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارێکى نوێى دەرکرد
09:49 - 24/05/2020
"زەمەن"
بەهۆى زیادبوونى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارێكی
له‌باره‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد و هێزه ئه‌منیه‌كانی
راسپارد، ررێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توند بكه‌نه‌وه.
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا کە ئەمشەو
بڵاویکردەوە، ئاشکرایکرد، مسته‌فا كازمی له‌دوای زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسی
كۆرۆنا، لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی راسپاردوه، رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی
توند بكه‌نه‌وه و رێوشوێنه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكه‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی كازمی له‌دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌كانی
به‌غداد و رێوشوێنه‌كانی چاره‌سه‌ری توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای به‌سه‌ركرده‌وه
ئەو بڕیارەى کازمى لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١٩٧ توشبووى نوێى کۆرۆنا لە عێراق
تۆمار کران و دوێنێش زۆرترین توشبوو تۆمار کرا کە ٣٠٨توشبوو بوو.