وەزیری دارایی عێراق: قوربانی بە مووچەکانتان بدەن
02:00 - 24/05/2020
"زەمەن"
وەزیری دارایی عێراق
لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەى پلە باڵاکانى کردووە، داوایان لێدەکات قوربانیی بە مووچەکانیان
بدەن.
عەلی عەبدولئەمیر
عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە
لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، رەتیکردەوە، سێ ملیار دۆلاریان لە
وڵاتى سعودیە قەرزکردبێت.
وەزیرى دارایى
عێراق، لە لێدوانەکەیدا بۆ (شەرقولئەوسەت)، پەیامێک ئاڕاستەى خاوەن پلە باڵاکان
دەکات و داوایان لێدەکات، قوربانیی بە بەشێک لە مووچەکانیان بدەن بۆ راگرتینی هاوسەنگیی
لە داهات و خەرجییەکانی عێراق.
ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنی شەممە، وەزیرى
دارایى عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی مووچەکەیان لە سەرووی 500 هەزار دینارە، مووچەکەیان
کەم دەکرێتەوە .