دانا عەبدولکەریم رەخنەی توند لە سیاسەتی یەکێتی دەگرێت
09:59 - 22/05/2020
«زەمەن»
وهزیرێكی
گۆڕان لهحكومهتی ههرێمی كوردستان، رهخنهی توند لهسیاسهتی یهكێتی دهگرێت و
رایدهگهیهنێت، سەیرە جەماعەتێ، کە شەریکی هەمو گەندەڵیەکانی ۲۹ ساڵی ڕابردون ئێستا بیانەوێ ڕاستیەکان
بشێوێنن و خۆیان وەک فریادرەس پێناسە بکەن.
دانا
عەبدولکەریم، وهزیری ئاوهدانكردنهوهو نیشتهجێكردنی ههرێمی كوردستان، لهپهیجی
تایبهت بهخۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك رایگهیاند، لە هەفتەی ڕابردوو
چاوپێکەوتنێکی کردوه لەگەڵ پێگەی ئەلکترۆنی ژیان، كه خۆی بەردەوام حەز ئەکات لەگەڵ
ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان لە پەیوەندیەکی باشدا بێت لە پێناوی گەیاندنی زانیارییهكان
بە خەڵک لەم ڕوانگەیەشەوە داواکاری ئەو دەزگا
ڕاگەیاندنەی ڕەت نەکردوە، کە ئەشیزانی سەر بە کەسایەتێکی حزبین و کار بۆ شکاندنی
پێگەی بزوتنهوهی گۆڕان ئەکەن.
راشیگهیاند، ۲۹ ساڵە هەرێم بە شێوازێکی خراپ بەڕێوە
ئەبرێ کەلێنی گەورە دروست بوە، بۆ ئەنجامدانی گەندەڵی و بردنی سامانی گشتی وڵات
لەلایەن کەسانی دەستڕۆشتو و باڵا دەستی حزبیەوە، بزوتنەوەی گۆڕان لەپێناو چاککردنی
سیستەمی حوکمڕانی دروست بونی حوکمڕانیەکی باش، بۆ بەهێزکرنی هەرێمی کوردستان
دروستبووه، هەرلەم ڕوانگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان ڕازی بو بە ئەنجامدانی گفتوگۆکردن
لەگەڵ پارتی بۆ بەشداری لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان .
وتیشی،
دوای ڕێکەوتن لەسەر بنەماکانی چاکسازی لەگەڵ پارتی ڕێکەوتین بۆ بەشداری لە کابینەی
نویەم، کاتی خۆشی دەقی ڕێکەوتنەکەیان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان خستەڕوو.
ئاماژهی
بهوهشكردوه، بەداخەوە ئێستا ئەوانەی شەریکی ڕاستەقینەی گەندەڵی بون دژایەتی گۆڕان
ئەکەن، تا ۲٠۱٤ دوو بانکی ناوەندی لە هەرێمی کوردستان هەبوە، بە شێوەیەک ٤۳٪ لای یەکێتی بوە و ٥۷٪ لای پارتی بوە، ئێستا ئەیانەوێ گەندەڵیەکانی
سەرشانی خۆیان لابەن بە دژایەتی کردنی گۆڕان و وای دەربخەن، کە گۆڕان شەرێکی پارتیەلە گەندەڵی، کە پێچەوانەکەی ڕاستە.
باسی
بهوهشكردووه، لەدوای هەڵبژاردنەکانی ۲٠۱۳ گۆڕان بە یەکێتی وت ئێمە ۲٤ کورسی ئێوە ۱۸ ئەتوانین فرکسیۆنەکەمان یەکبەین ببین
بە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان، بەڵام ئەوان ڕۆشتنەوە بۆلای پارتی و پاشکۆ بونی
خۆیان بۆ دوپات کردنەوە و پێیان وتن، کە ئەوان پێشنیارکەی گۆڕان ڕەت ئەکەنەوە.
دانا
عەبدولکەریم، ئهوهشی خستوهتهڕوو، دوای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ۲٠۱۸ پێمان وتن کە هەڵبژاردنەکان هەموی ساختەیە، ئیمە ئەنجامەکەی ڕەت ئەکەینەوە
فەرمون لەگەڵ ئێم ە ڕەتی بکەنەوە، بەڵام لەبەر بەرژەوندی بنەماڵەیی ڕەتان کردوە و لە ۱۲ شەوێکی دوای ۳٠ ڕۆژ لە هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی ئەنجانەکەیان
پەسەند کرد و دۆخی ئێستای کوردستانیان سەپاند.
بهپێی
وتهی دانا عەبدولکەریم، ئهگهر ئێستاش پارتی حسابی جارانیان بۆ بکات ئەبنەوە
بە گوێڕایەڵەکەی جاران، گۆڕان هێزێکی ڕاستگۆیە لەگەڵ دەنگدەران و ئەو لایەنانەشی،
کە ڕێکەوتنی لەگەڵ کردون، چونکە بەرژەوەندی خۆی ناختە سەرو بەرژەوەندی خەڵکەوە.
دانا
عەبدولکەریم، جهختی لهوهشكردوهتهوه، سەیرە جەماعەتێ، کە شەریکی هەمو گەندەڵیەکانی ۲۹ ساڵی ڕابردون ئێستا بینەوێ ڕاستیەکان
بشەوێنن و خۆیان وەک فرایاڕەس پێناسە بکەن.
رووی
دهمی دهكاته گۆڕانخوازان و پێیان رادهگهیهنێت، گۆڕانخوازنی خۆشەویست حەز ئەکەم
دوپاتی بکەمەوە و پێتان ڕابگەیەنم، کە ژیانی خۆشم ئەکەمە قوربانی ڕێبازی چاکسازی،
کە ڕەوانشادی مەزن نەخشەی بۆ داڕشتەوە هەرگیز پێگەی گۆڕان و ئامانجەکانی کەم
ناکەینەوە و بەردەوان ئەبین لەسەر بە چاککرنی سیستەمی حوکمڕانی.