هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌درێت
09:28 - 22/05/2020
"زه‌مه‌ن"
بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
مه‌ترسییه‌كانی داعش، سوپاسالاری پێشووتری عێراق، داوای رێككه‌وتنی به‌په‌له‌ی هه‌ردوو
حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
بابه‌كر زێباری، راوێژكاری سه‌ربازی له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان
و سوپاسالاری پێشووتری عێراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك
رایگه‌یاند، پێویسته به‌زووترین كات هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێرو به‌غدا رێكبكه‌ون
له سه‌ر جێگیركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆرییهكانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا،
به‌تایبه‌ت كه هێزێكی كه‌می سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه جێگیركراون،
ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و بۆشاییه به‌هه‌ل بزانێت بۆ ئه‌نجامدانی
كرده‌وه‌كانی و زیادكردنی چالاكییه‌كانی.
وتیشی، به‌پێی دوایین
ئه‌و زانیاری و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، نزیكه‌ی هه‌شتا هه‌زار چه‌كداری
داعش له‌عێراق و سوریا هه‌یه، كه زۆرینه‌یان له درێژایی سنوری نێوان ئه‌و دوو
وڵاته و دۆڵی حۆران جێگیركراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
هه‌رچه‌نده له‌ئیستادا، چه‌كدارانی داعش، توانای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاكی نه‌ماوه،
به‌ڵام كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان و چالاكییه‌كانیان له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌وه‌ش
پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌یه.