چۆن لەبەردی گورچیلە خۆمان رزگار بکەین؟
04:36 - 22/05/2020
"زەمەن"
دەزانرێ بەردی گورچیلە لە لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کۆمەڵبونی کانزا و خوێیەکانەوە دروست دەبێت جا گەورە بێت یان بچوک.
ئەگەر نەخۆشەکە ئاو زۆر بخواتەوە دەتوانێ ببێتە ھۆی توانەوە و رزگاربون لێی، دەبێ رۆژانە ٨ کوپ ئاو بخۆینەوە واتە ٢ لیتر دەکات بۆ خۆپاراستن لەدروستبونی بەردی گورچیلە.
چەند پێکھاتەیەکی سروشتی بۆ خۆپاراستن لەبەردی گورچیلە:
١- ئاوی لیمۆ: بخەرە ئاوی ئاساییەوە و بەھۆی مادەی ستراتەوە رێگری لەدروست بوونی بەردی گورچیلە دەکات و دەیتوێنێتەوە.
٢- ریحان: کەترشی خەلیکی تێدایە ئازارشکێنە و ئاستی ترشی یوریک کە بەردی گورچیلە تێک دەشکێنێ و ناھێڵێ دروست بێت، چای ریحانە بەسوودە رۆژانە چەند کوپێکی لێ بخۆرێتەوە .
٣- سرکەی سێو: ستریک ئەسیدی تێدایە کەپارێزگاری لەتفتی خوێن و میز دەکات، رۆژانە ٢ کەوچکی تێکەڵی ٦ کوپ ئاو بکە و بەرۆژ بیخۆرەوە .
٤- کەرەوز: بەسودە بەشێوەی گیراوە بیخۆیتەوە.
٥- ھەنار: گرنگە بۆ رزگاربون لەبەردی گورچیلە.
٦- فاسۆلیا : بەسوودە بۆ رزگاربون لەبەردی گورچیلە.