کوردستان

كاتی رۆژو شكاندنی ئه‌مڕۆ به ‌پێی ناوچه‌و شاره‌كان

02:47 - 07/05/2020 376 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم و لیژنه‌ی باڵای فه‌تواو وه‌قفی سوننی دیاریكردووه‌، كاته‌كانی نوێژو رۆژو شكاندنی ئه‌مڕۆ چوارده‌هه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان، به‌پێی شارو ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌یه:


*كاتی رۆژو شكاندن له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر، كاتژمێر 07:01 ی ئێواره‌.

*كاتی رۆژو شكاندن له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، كاتژمێر 06:53 ی ئێواره‌.

* كاتی رۆژو شكاندن له‌ سنوری پارێزگای كه‌ركوك، كاتژمێر 07:00 ی ئێواره‌

*كاتی رۆژو شكاندن له‌ سنوری پارێزگای دهۆك، كاتژمێر 07:05 ی ئێواره‌.

*كاتی رۆژو شكاندن له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وربه‌ری‌ كاتژمێر 06:51 ی ئێواره‌.

مانگی ڕەمەزان، مانگی نۆیەمە لە ڕۆژژمێری کۆچی دا، بە مانگی ڕۆژووگرتن ناسراوەو لە کۆتایی مانگی شەعبانەوە دەستپێدەکات بۆ سەرەتای مانگی شەوال.

ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان لەساڵی دووەمی کۆچیدا له‌سه‌ر مسوڵمانان فەرزکراوە.
کاتی ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا لە دەرکەوتنی بەرەبەیان تا ئاوابوونی خۆرە.
ڕەمەزان مانگی پاکبوونەوەی دەروون و نزیکبوونەوەیە لە خودا، دەرگاکانی دۆزەخی تێدا دادەخرێت و دەرگاکانی سۆزو و بەزەیی تێدا دەکرێتەوە.
هه‌ر له‌ ره‌مه‌زان دا یەکەم ئایەتی قورئان دابەزیووە بۆ پەیامبەری ئیسلام محەمەد (د. خ).
ئەم مانگە شەوی قەدری تێدایە کە خوای گه‌وره‌ ئاماژەی بۆ کردووە چاکەی ئەو شەوە باشترە لە چاکەی ھەزار شەو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement