تەندروستی

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن

02:49 - 05/05/2020 296 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"


بەشێک لەو کەسانەی لە  ڕەمەزاندا ڕۆژوو دەگرن، ڕووبەڕووی سەرئێشەیەکی توند و گێژبوون و شەکەت بوون و کەوتن دەبنەوە یاخود بەرچاویان تاریک دەبێت، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هیچی نەخواردووە.

 
هەندێک ڕێنماییەک  ئەو کەسانەی ڕۆژوو دەبن:

١- لەکاتی ڕۆژوودا ئاستی شەکری خوێن و ئاوی لەشت دادەبەزێت و بەرزی پلەکانی گەرماش  کاریگەری دەخاتە سەر تەواوی جەستەت و دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و هەست بە شەکەتی و سەرئێشە دەکەیت.
 
٢- گرنگە ئەو کەسانەی تووشی ئەم جۆرە حاڵەتە دەبنەوە، پارشێو فەرامۆش نەکەن و خواردنی تەندروست بخۆن.
 
٣- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو یان ئەو پێکهاتانەی ئاویان زۆرە وەک شوتی یان شەربەت.
 
٤- بایەخێکی زۆر بەو خواردنانە بدەن کە دەبێتە هۆی پێدانی وزەی زۆر وەک نیسک، یاخود یەکسانی رێژەی خوێنت دەپارێزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement