98326 کوردستان

وادەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

12:47 - 03/05/2020

"زەمەن"

میدیا عەرەبییەکان و بەشێک لە فەلەکناسان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیان دیاریکرد و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت ئەوان بۆ دیاریکردنی جەژنی ڕەمەزان یاخود مانگی ڕەمەزان پشت بە لیژنەی بینینی مانگ دەبەستن نەک پێشبینی فەلەکناسان.

ماڵپەڕی ئیمارات نیوز بڵاویکردەوە، ئیبراهیم جروان ئەندامی یەکێتی زانایانی عەرەبی لە زانستی گەردوونی و فەلەکناسی  بڵاویکردەوە، ئێوارەی شەممە کە 23 ئەم مانگە دەکات، مانگی شەوال دەبینرێت و رۆژی 24 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.

لەهەمان کاتدا ماڵپەڕی عەرەب نیوزی و ئیمارات یەوم لەزاری چەند شارەزایەکی بواری بینی مانگەوە بڵاویانکردەوە، لە وڵاتی میسر 30 رۆژی لێدەگیرێت بەڵام لەسعدوییە 29 لێ دەگیرێت و لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی کە عێراقیش دەگرێتەوە، رۆژی 23،  مانگ دەبینرێت و رۆژی 24ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

هەروەها ماڵپەڕی گۆگڵ بڵاویکردووەتەوە کە ڕۆژی ٢٣ی مانگ کۆتا ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی ٢٤ی مانگ دەبێتە جەژن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشتر چەند جارێک بە "زەمەن"ی ڕاگەیاندووە کە ئەوان بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان یاخود جەژنی ڕەمەزان و قوربان پشت بە لیژنەی بینینی مانگ دەبەستن و هەروەها تەنسیقیشیان لەگەڵ لیژنەی وەقفی سونی عێراق هەیە.

موسوڵمانان دوای ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو دەبن و دوای کۆتایی هاتنی ئەو مانگە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ جەژنی ڕەمەزان دەگێڕن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن