لەبارەى ئەو پارانەى کە بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کۆکراونەتەوە رونكردنەوە دەدرێت
04:44 - 03/04/2020
"زەمەن"
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی
تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لهبارهى ئەو پارانەى تا ئێستا
پێشکەشی کەمپینەکە کراون، ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی
تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردهوه و تیایدا
ئاماژە بەوەشکراوە،دوێنی لە بڵاوکردنەوەی لیستی ئەو بەخشینانەی تا ئێستا پێشکەشی
کەمپینەکە کراون، بەداخەوە دوو هەڵە ڕوویان داوە:
• لە ژمارە (59)ی لیستەکەدا (شرکه غازی عنتاب/ دلێر مشهود
امین) 250 ملیۆن دیناری بەخشیوە کە بە هەڵە نووسراوە (یەک ملیۆن دینار).
• لە ژمارە (38)ى لیستەکە (شرکه
دلنیا بۆ تهئمین) راستییەکەی کۆمپانیای ئاسیا بۆ تهئمین پارەکەی بەخشیوە کە بڕی
15 ههزار یۆرۆیە.
دوێنێ حکومەتى هەرێم رایگەیاند، لە کەمپینی
(بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هەژدە ملیۆن دۆلار و سەت و هەشتا و سێ هەزار و سەت و حەفتا و
پێنج دۆلار کۆکراوەتەوە.