4567 کوردستان

ئەنجامى پشکنینى ژمارەیەک کەسى دیکە دەرچوو

08:38 - 25/03/2020

"زەمەن" 

ئەمڕۆ لە سنورى قەزاى سۆران پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ژمارەیەک هاوڵاتى کران و سەرجەمیان نێگەتیڤ دەرچوون.


لێژنە‌ی بە‌‌رە‌نگاربوونە‌وە‌ی ڤایروسی كۆرۆنا لە‌ سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، دواى وەرگرتنى ٤٩ سامپڵ بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەنجامەکەیان دەرچوون و سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون، واتە کەسیان هەڵگرى ڤایرۆسەکە نین.

تا ئێستا ٩٩ کەس لە هەرێمى کوردستان توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ کەسیش چاکبونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن