478 جیهان

کۆرۆنا گەیشتە کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا

01:59 - 25/03/2020

 

"زەمەن" 

شازادە چارلس فیلیپ کوڕی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 

بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی پاشایەتی بەریتانیا، شازادە چارلس فیلیپی تەمەن 70 ساڵ پاش ئەنجامدانی پشکنین، ئەنجامەکەی پۆزێتیڤ بوەو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، شازادە چارلس چەند نیشانەیەکی کەمی تێدا دەرکەوتتوەو لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کەرەنتینەن لە ئسکۆتلەندا.

شازدە چارڵس فیلیپ ئارسەر جۆرج تەمەنی 71 ساڵە کوڕی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی بەریتانیایە و شازادەی وێڵزە لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن