وادەی تیروپشکی حاجیانی ئەمساڵ ئاشکراکرا
02:42 - 14/01/2020
"زەمەن"
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند،
ڕۆژی ١٩ی١ی٢٠٢٠ لەدیوانی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەئامادەبوونی دادوەران و لایەنی پەیوەندی وەزارەتی
ئەوقاف تیروپشکی ناوی حاجیان بۆئەم ساڵ ٢٠٢٠ رادەکێشێت.
نەبەز ئیسماعیل،
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بە "زمەن" ی راگەیاند "لەناو تیروپشکی
ئەمساڵدا ٧٢ هەزار و ٢٠٢ کەس ناویان هەیە و لەو ژمارەیە ٤ هەزار و ٥٠٠ کەسیان
هەڵدەبژێردرێت بۆ گەشتی حەجی ئەمساڵ".
جێگای ئاماژەیە
ئەو کەسانەی لە سالانی پێشوتر ناویان نوسیووە و ناویان نەهاتووەتەوە ناویان دەچێتە
ئەم تیروپشکەوە و تەنها ٤هەزار و ٥٠٠ کەس دەرفەتی حەجی ئەمساڵیان لە هەرێمەوە
دەبێت.