هەواڵ

شەهرزاد لەسەر دۆخی ئێران هاتە دەنگ

05:06 - 13/01/2020 458 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

 

ترانە عەلیدۆستی، کە لەناو بینەرانی کوردا بەهۆی زنجیرە درامای "شەهرزاد"ە وە ناسراوە، لەبارەی دۆخی ئیستای ئێران ڕایگەیاند، ئەوان هاوڵاتی نین، بەڵکو زیندانین.

 

ترانە عەلی دۆستی لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوسیویەتی "ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدەم دۆخی خۆمان وەک هاوڵاتییەک ببینم، بەڵام لە کۆتایدا بۆم دەرکەوت، ئێمە زیندانین لەم وڵاتەدا و ملیۆنەها زیندان لەم وڵاتەدا دەژین".

هونەرمەندانی ئێرانی لەبارەی دۆخی وڵاتەکەیانەوە بێندەنگ نین و دوێنێش مەهناز ئەفشار، ئەکتەری ناسراوی ئێرانی نامەیەکی بۆ زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی نارد و ڕایگەیاندووە "واز لە تۆڵەکردنەوە بێنن چونکە خراپ لەسەر شانی ئێمەی ئێرانی کەوتەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن