مەهناز ئەفشار نامەیەک بۆ کچەکەی قاسم سولەیمانی دەنێرێت
09:29 - 12/01/2020
"زەمەن"
خانمە ئەکتەری ئێرانی مەهناز ئەفشار، نامەیەک بۆ کچەکەی
قاسم سولەیمانی دەنێرێت و دەڵێت، چەکەکەت دابنێ سەرزەوی.
مەهناز ئەفشار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر و ئینستاگرام
دەقی نامەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "خوشکم، زەینەب سلێمانی تۆیش کچی ئەم
سەرزەمینەی، تۆڵەی سەخت کە داوات کردبوو بۆ باوکت تا ئێستا خراپ بەسەر خەڵکیدا
شکاوەتەوە، ئەگەر هاوارێک داخێکت هەیە هەموان هەیانە، تکایە چەکەکەت دانێ و لەگەڵ
خەڵکیدا کە تۆڵەسەنەوەنین دانیشە و پرسە بگێڕە".
لە دوای کوشتنی
قاسم سولەیمانی زەینەب سلێمانی ڕۆشنایی میدیای ئێرانی لەسەرە و هەینی رابردوو لە
کاتی وتارپێشکەشکردندا چەکێکی بەدەستەوە بوو و وتی "تۆڵەکردنەوە کاتێک
ئەنجامی هەیە کە شتێک نەمێنێت بەناوی هێزی ئەمریکی لە جیهاندا".