جیهان

وەڵامی هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکەیە درایەوە

04:38 - 13/01/2020 1230 جار خوێندراوەتەوە

'زەمەن"

 

پرسیارێکی مێژووی کە تەمەنی ئەم پرسیارە زیاترە لە دوو هەزار ساڵ و بە تەواوی شارستانییەکان و مێژووی گەلانی دونیادا تێپەڕیووە و تا ئەمڕۆ هاتووە.

 


حەوت ساڵ لەمەوبەر چەند لێکۆڵەری بەریتانیایی بڕیاریان دا وەڵامی کۆتایی ئەم پرسیارە فەلسەفی و زانستییە لەسەر هێلکە بدەنەوە، ئەوان بە کومپیۆتەرێکی بەهێز سەیری پروتیێنێکی تایبەتیان کرد (OC-17) کە بۆ پێکهاتنی تۆکڵەهێلکە پێویستە، ئەم جۆرە پروتئینەش لە نێو هێلکۆکەی مریشکدا هەیە.

 


کۆنترین فوسیلی هێلکە کە دۆزراوەتەوە، هێڵکەی دینوساوریەیە کە هی نزیک ١٩٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەرە، بەڵام ئەو هێلکەیەی ئێمە بە هیڵکەی باڵندە (Archaeopteryx)ی دەزانین تەنیا هی ١٥٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەرە، هەر بۆیە دەتوانین بڵێین هیڵکە زۆر پێش لەوەی باڵندە پەرەی سەندبێ، هەبووە، واتە هێلکە لە پێش مریشکەوە هەبووە، لانی کەم بە پێی ئەو فوسیلانەی کە دۆزراونەتەوە و لە بەر دەستدان.

 


بەڵام ئەم پرسیارە لە سەرەتاوە لە کوێوە سەری هەڵداوە؟ ئەوەندەی روونە لە یونانیە کۆنەکانەوە باسی کراوە، ئەرەستو نزیکەی ٣٥٠ ساڵ بەر لە زایین وتوویە مریشک و هێلکە هەردووکیان هەبوون.

 


لە سەدەی ١٢دا فەیلسوفێکی مەسیحی بە ناوی تۆماس ئاکوینۆ لەو باوەڕەدا بوو کە مریشک پێش لە هێلکە هەبووە. ناوبراو ئەم قسەیەی بە پاڵپشتی نێوەڕۆکی کتێبی پیرۆزی خۆیان واتە "پەیدابوون" لە بایبڵدا، دەکرد.


چارلس داروین لە کتێبە کلاسیکەی خۆیدا "پێکهاتنی جۆرەکان" ساڵی ١٨٥٩ دەڵێ، دەبێ لە پێشدا هێلکە هەبووبێ، بەڵام زەحمەتە بڵێی کەی.


ساڵی ٢٠٠٦ی زایینی فەیلەسۆفیکی ژنیتیکی و یەک کەسی پەرەوەردەکەری مرییشک هاتنە سەر ئەوە باوەڕە کە وڵامی کۆتایی بەو پرسیارە بدەنەوە، یوهان برووکفەلد کە ژنیتیکزانە دەڵێ لە خاڵێکی کاتیی لە مێژووییدا، شتێکی "وەک مریشک" هێڵکەیەکی کردووە، هێلکەیەک کە بە گۆڕانکارییەکی چووکەی ژینیتیکی بووە بە یەکەم هێلکەی مودێرن. ئەو جوجەڵەیەش کە لەو هیلکەیە دەرهات، بوو بە مریشک.


ئەو گۆڕانکارییەش کەی رووی داوە، زۆر زەحمەتە بە بێ ئەملا و ئەولا کاتێکی بۆ دیاری بکرێ، بەڵام نزیکەی ٧ هەزار ساڵ لەمەوبەر مریشک ماڵی کراوە.


ئەم بۆچوونەش لە لاین فیزیکزانی بواری ئەستێرەناسی "نەیل دەگراسە تایسۆن"یشەوە لە توویتێکدا پەسند کراوە، هەروەها بە پێی بەڵگە، فیزیکزانی ناودار ستیڤن هاوکینگیش ئەم بۆچوونەی لا پەسەن بووە.


بەپێی کۆی ئەو لێکۆڵینەوانە کراوە و کۆی ئەنجامی هەوڵەکان دەردەکەوێت کە  هێلکە پێش مریشک هەبووە، بەڵام مەرج نییە ئەو هێلکەیە کە پێش مریشک بووە، هەمان ئەو هێلکەیە بوبێت کە ئێستا مریشک دەیکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement