ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی یەکێتى بۆ "زەمەن": ئەگەر هەیە کۆنگرە دوابخرێت
08:17 - 02/12/2019
"زەمەن"
ئەندامێکى مەکتەبى سیاسى یەکێتى زانیارى لەبارەى کۆنگرەى حیزبەکەیەوە
ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە کۆنگرە بۆ چەند رۆژێک دوابخرێت.
رزگارى عەلى ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى و بەرپرسى دەزگاى هەڵبژاردنى ئەو
حیزبە بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، بەستنی
كۆنگرە لە ئەمساڵدا یەكلا بووەتەوە، بەڵام بەهۆى كەمی كات لەبەردەمییاندا پێدەچێت
بۆ چەند ڕۆژیك دوابكەوێت، بەڵام بڕیارى کۆتایى لەبارەى دواخستنییەوە نەدراوە.
وتیشى، بە دڵنیاییەوە
یەكێتی لە ئەمساڵدا كۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت و بەپێی ئەو بەرنامەی كە دامانڕشتوە
كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیاربوو رۆژى ٧ى ئەم مانگە،
دواى نۆساڵ یەکێتى کۆنگرەى چوارەمى حیزبەکەى ببەستێت.